ناس کورد-
بەهۆی دەسترێژی گولەى ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران لە سنوری هەورامانی تەخت، دوو کۆڵبەر کوژران و کۆڵبەرێکى دیکەش برینداربوو.
ر
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک گوندی هانە گەرمەڵە لە شاری نۆدشەی هەورامان، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە، بەهۆیەوە کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتووەتەوە.
.
بە گوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى هەنگاو، لەلایەکی دیکەوە، هەر شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان، پاسدارانی ئێران کۆڵبەرێکیان داوەتە بەر دەسترێژی گولە و کوشتویانە.
.
هەنگاو کە گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەدات لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ناسنامەی کۆڵبەرەکانی ئاشکرا کردووە و باسی لەوە کردووە، یەکێک لە کوژراوەکان دانیشتووی گوندی نۆدشەیە و ناوی گۆران عەزیزە و تەمەنی 25 ساڵە، کۆڵبەرە بریندارەکەش ناوی ئەسیر شاپەسەندییە و بە سەختی بریندارە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
.
بەپێی ئامارێکی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ڕێکخراوەکەش، 130 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژراون و برینداربوون، کە 39یان گیانیان لەدەستداوە و 91 کۆڵبەری دیکەشیان بریندار بوون، هەروەها 70%ى حاڵەتەکانیش بەتەقەی ڕاستەوخۆی پاسداران تۆمار کراون..
.
.