گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دوا زانیاری لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق

2021.10.21 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیاری لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق

ناس کورد-

پەرلەمانتاری براوەی سەربەخۆ باسم خەشان ڕایگەیاند، حكومەتی نوێی بەپێی سازان پێكدێت و ئەوان بەشێك نابن لەو سازانە و بڕوایان بە بەش بەشێنە نییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەشان لە بڵاوكراوەیەكی كورتدا (21ی تشرینی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات لە ئێستاوە سەرقاڵی ئامادەكردنی پرسیار و پرساندنی پەڕلەمانییە چونكە حكومەتی نوێ لەسەر بنەمای سازان و تەوافوقی لایەنەكان پێكدێت و ئەوان نەبنە بەشێك لەو سازان و هاوپشكییەی جاران.

 

هەر لەم بارەیەوە "ناس كورد" زانیویەتی لە دوو رۆژی ڕابردوودا هەندێ پەیوەندی لەنێوان لایەنە شیعەكان و ڕەوتی سەدردا هەبووە بە نێوانگیری عەممار حەكیم و ئاراستەی گفتوگۆگان بەرەو ئەوەن یان هەموویان سازان بكەن لەسەر دروستكردنی حكومەت، یان لایەنە شیعەكان هەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانی بدەن و سەدریش بە كورسی و هاوپەیمانێتی خۆی بچێت بۆ پەرلەمان لەسەر شێوازی 2018 كە شیعەكان بە دووبەرەوە چوونە پەرلەمان. 

 

بەگوێرەی رێككارە یاساییەكان یەكلاكردنەوەی تانەكان و پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن زیاتر لە مانگێك كات دەبات و دەگاتە نزیكەی دوو مانگ بۆیە پێشبینییەكان باس لەوە دەكەن گفتوگۆ جددییەكانی حكومەت بكەوێتە كۆتایی ساڵ، هەندێ ناوەندی رۆژئاواییش باس لەوە دەكەن ئەگەر هەیە درێژ ببێتەوە بۆ هاوینی داهاتوو.