ناس کورد-
نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى دیکەى بەخۆوە بینى، لەگەڵ بەردەوامى کەمبوونەوەى ئاستى کۆگاکردنى وزە لەئەمەریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بۆ 85.99 دۆلار هەڵکشا، هەروەها نەوتى خاوى تەکساس گەیشتە 83.79 دۆلار.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دواى بڵاوکردنەوەى ئامارەکانى پەیوەست بە کۆگاکردنى سوتەمەنیی هات لەئەمەریکا کە پاشەکشەى کۆگاکردنى بەڕێژەى 431 هەزار بەرمیل نیشاندا.