گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیندانەکان تەنانەت شوێنى ڕاکشان و دانیشتنیشیان نییە

هیومان ڕایتس وۆچ: دۆخى هەزاران زیندانیکراو لە پارێزگاى نەینەوا لەوپەڕى خراپیدایە

2019.07.04 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
هیومان ڕایتس وۆچ: دۆخى هەزاران زیندانیکراو لە پارێزگاى نەینەوا لەوپەڕى خراپیدایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، بە هەزاران زیندانیکراوى عێراقى لە زیندانەکانى پارێزگاى نەینەوا بارودۆخیان لەوپەڕى خراپیدایە، ئاماژە بەوەشکراوە بەجۆرێکى نامرۆڤانە ئەو کەسانە زیندانى کراون، داواش لە دەستەڵاتدارانى عێراق دەکات ئەو دۆخە چارەسەر بکەن. . لە ڕاپۆرتەکەى ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى (هیومان ڕایتس وۆچ)دا هاتووە، سەنتەرەکانى ڕاگرتن لە نەینەوا کە هەزاران زیندانیکراوى عێراقى تێدایە، لە بارودۆخێکى هێجگار خراپدان، کە زۆربەیان بە تۆمەتى پەیوەست بە تیرۆر زیندانی کراون، هەروەها بۆ ماوەیەکى دوورودرێژ و لە دۆخ و مامەڵەیەکى خراپدان لە زیندانەکان. . ڕێکخراوە جیهانییەکە دەڵێت، پێویستە دەستەڵاتدارانى عێراق گرەنتى ئەوە بکەن کە ئەو زیندانییانە لە دۆخێکى مرۆڤانەدا ڕاگیرابن، بنەمایەکى یاساییش هەبێت بۆ ڕاگرتنیان. . لەما فەقیە، بەڕێوەبەرى بەشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ، ئاماژەى بەوەکردووە: "پێویستە حکومەتى عێراق بەپەلە دەستبکات بە دووبارە بونیادنانەوەى سەنتەرەکانى ڕاگرتن و زیندانەکان، پێوستە عێراق زیندانییەکان لە شوێنێکى شیاودا ڕاگرێت، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکان". . وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەوپەڕى تواناى هەرسێ زیندانییەکەى باکورى عێراق، تلکێف و فەیسەڵیە و تەسفیرات لە کۆمەڵگاى فەیسەڵیە، تواناى ڕاگرتنى دوو هەزار و 500 کەسیان هەیە، بەڵام بەگوێرەى ئەوەى گەورە شارەزاییەکى زیندانەکانى عێراق ئاشکراى کردووە، چوار هەزار و 500 زیندانى کراو لەو سێ زیندانەدا ڕاگیراون، لەکاتێکدا هەزار و 300 کەس لەوان سزاى کۆتایی دراون و پێویستە بگوازرێنەوە بۆ زیندانییەکانى بەغداد. . . ئەو شارەزایەى بوارى زیندانەکانى عێراق بە وێنە خراپى بارودۆخى ژنانى زیندانى کراوى خستووەتەڕوو، کە منداڵەکانیان لەگەڵدایەو لە دۆخێکى زۆر خراپدان، کە ژمارەیەکى زۆر ژن و منداڵن و لەیەک هۆڵى ڕاگرتندان لە زیندانى تلکێف. . . ئەو شارەزایە بەڕێکخراوەکەى مافى مرۆڤى وتووە، وەک لە یەکێک لە وێنەکانیش دەرکەوتووە، کە پانتایی هۆڵەکانى زیندانەکان بەراورد بە زۆرى ژمارەى زیندانییەکان بەجۆرێکە کەسانى زیندانیکراو ناتوانن نە ڕاکشێن و نە داشنیشن، بەرپرسانى زیندانەکانیش قەروێڵە و شوێنى نوستنیان پێنەداون، چونکە شوێنەکان زۆر بچوکن و پانتایی ئەوەیان نییە. . هیومان ڕایتس وۆچ ئەوەى ڕاگەیاندووە، ئەو بەڵگانەى کە دەستیان کەوتوون، دەرخەرى ئەوەن کە بارودۆخى سەنتەرەکانى ڕاگرتن لە پارێزگاى نەینەوا نەگونجاوە و بەکەڵکى زیندان نایە، بەتایبەت بەکەڵکى ئەوە نایەن کەسی زیندانیکراوى زۆر تێدا بمێنێتەوە، چونکە پێوەرە جیهانییەکانى تێدا نییە و بەجۆرەش بە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان هەژمار دەکرێت. .. .