گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لێدوانی فەتح لەبارەی گۆڕینی هادی عامری لەسەرۆكایەتی هاوپەیمانییەكە 

2021.10.21 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی فەتح لەبارەی گۆڕینی هادی عامری لەسەرۆكایەتی هاوپەیمانییەكە 

ناس کورد-

ئەحمەد ئەسەدی لە دەستەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتی حەشدی شەعبی رایگەیاند ئەو قسانەی باس لەئەگەری گۆڕنی هادی عامری دەكەن لە سەرۆكایەتی فەتح بەهۆی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە "دەچنە خانەی وەهمەوە". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەسەدی لە بەرنامەی "لعبة الكراسي" كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی تشرینی یەكەمی 2021) باسی لەوەكرد راستە ڕێكخراوی بەدر 6 كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردن بەڵام سەرجەم 17 كورسییەكەی فەتح هی عامرییە و لە جزدانی ئەودایە و ئێمە براین و هیچ جیاوازییەكمان نییە. 

 

ئەسەدی وتیشی "ئەوانەی باس لە گۆڕینی عامری دەكەن توشی وەهم بوون و ئەبو حەسەن شێخی جیهادكارانە لەو بەولا كێ شایستەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانی فەتحە". 

 

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی 2021 هاوپەیمانی فەتح كورسییەكانی لە 47 ـەوە دابەزی بۆ 17 كورسی ئەمەش مشتومڕ و ناكۆكی لەبارەی هۆكارەكانییەوە لەناو گروپەكانی حەشدی شەعبی دروستكردووە.