ناس کورد-
ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى داواى پێکهێنانى هاوپەیمانى لایەنە کوردییەکان دەکات لەبەغدا بۆ رێگرتن لە پەرتکردنى کورسییەکانى کورد لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاڵاو عەلى عەسکەرى لە پانێڵی یەكڕیزی و یەك گوتاریی لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە وتى "کورد دەبێت یەکدەنگ بێت لەم قۆناغەدا لە بەغدا".
وتیشى "ئەو لایە کوردییانەى کورسیان بەدەستهێناوە و دەچنە پەرلەمان پێویستە هەموو کورسییەکانیان بکەنە یەک هاوپەیمانى بۆ ئەوەى شیعە پەرتیان نەکات".
لەبارەى بەشدارى کەمى خەڵک لە هەڵبژاردن، شاڵاو عەلى عەسکەرى باسى لەوەکرد، حاڵەتى دەنگدانى ئەمجارە زۆر سروشتى و راستەقینە بوو، چونکە خەڵک هەبوو بێزار بوو کەسانى دیکەش هەیە کە گرنگیپێدانى سیاسییان نەماوە، ئەوەش مافى خۆیانە.
دەشڵێت "ئێستا کۆمەڵگە گەیشتووەتە ئەو ئاستەى کە پێویستە بۆ ئەوەى بەیانى هەر لایەک هەڵەیکرد دژى بێت و ئەوەى کارى باشیکرد لەگەڵى بێت".