گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت

سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەسەر ئازادکردنى ڤیزا بۆ هاوڵاتییانى هەرێم و عێراق هاتەدەنگ

2021.10.20 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەسەر ئازادکردنى ڤیزا بۆ هاوڵاتییانى هەرێم و عێراق هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رەتیکردەوە ڤیزاى وڵاتەکەى ئازادکرابێت بۆ هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان و عێراق و دەڵێت هێشتا ئەو بابەتە کۆتایی نەهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس كورد" وتى "ئەو زانیارییە کە باس لە ئازادبوونى ڤیزا دەکات ڕاست نییە چونكە هێشتا بابەتەكە كۆتایی نەهاتووە".

 

وتیشى "لەگەڵ بوونی وەها شتێك زانیاری بڵاو دەكەینەوە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە رۆژى 23 ى ئەم مانگەوە ئێران ڤیزاى گەشتیارى بۆ هاوڵاتییانى هەرێم و عێراق ئازاد دەکات.