گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکێتى رونکردنەوە لەسەر کۆنگرە و کەمکردنەوەى ژمارەى سەرکردایەتى دەدات

2021.10.20 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى رونکردنەوە لەسەر کۆنگرە و کەمکردنەوەى ژمارەى سەرکردایەتى دەدات

 

ناس کورد-

 

سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی رایگەیاند، کۆنگرە و پلینیۆم ناکرێ و ژمارەی سەرکردایەتی کەم ناکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سکرتارییەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لە ھەندێ میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینۆم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە، بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش کە لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

روونکردنەوەیەک لە سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

 

کۆنگرە و پلینیۆم ناکرێ و ژمارەی سەرکردایەتی کەم ناکرێتەوە

لە ھەندێ میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینۆم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە، بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش کە لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

 

سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی

ی.ن.ك