گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە هادی عامرییەوە بۆ خۆپیشاندەرانی فەتح

2021.10.20 - 16:05
App store icon Play store icon Play store icon
لە هادی عامرییەوە بۆ خۆپیشاندەرانی فەتح

ناس کورد-

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح داوا لە خۆپیشاندەرانی دژ بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكات كۆتایی بە سوتاندنی تایە و گرتنی ڕێگا سەرەكییەكان بهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامری لە پەیامێكی بەپەلەدا (20ی تشرینی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی، باس لەوە دەكات داواكردنی ماف ڕێگایەكی دەستورییە، بەڵام هیوای ئەوەی هەیە لە خۆپیشاندەران كۆتایی بە دیارد دزێوەكان بهێنن و دەڵێت "پێویستە كۆمسیۆن بەجدی مامەڵە لەگەڵ تانەكان بكات بۆ دڵنیاكردنەوەی هەموولا".

 

ماوەی دوو ڕۆژە بەرەى ناڕازیی لە ئەنجامى هەڵبژاردن لەچەند شارێکى عێراقى ڕژاونەتە سەر شەقام، دواى داواکەى گروپە چەکدارە شیعییەکان کە خۆیان ناوناوە "بەرەى بەرخۆدان" بۆ دەربڕینى ناڕەزایی لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن.  

 

خۆپیشاندەران لەچەند ناوچەیەکى پارێزگاکانى بەسرە و واست بە سوتاندنى تایە ناڕەزاییان دەربڕى، لەگەڵ بوونى داواکاریی بۆ رێکخستنى خۆپیشاندانى دیکە لەپارێزگاکانى دیکە.  

  

بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس" بینیویەتى، خۆپیشاندەران لەچەند ناوچەیەکى عێراق دەستیانکردووە بە دەربڕینى ناڕەزایی و هەندێ شەقامیان داخستووە و دروشمان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن بەرزکردووەتەوە.