ناس کورد-
لیژنهی كاروبارى تهندروستیی پهرلهمانى كوردستان هۆشداری دەدات لەوەى دۆخی کۆرۆنا بەرەو خراپی دەڕوات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەپەلە ڤاکسین وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا جەختی دەکەنەوە کە "وەرگرتنی ڤاکسین تاکەهیوایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆڕۆنا" و دەڵێن، "بەداخەوە جارێکی تر ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا ڕوو لە زیادبوونە لە هەرێمی کوردستان و دووبارە فشاری زیاد لە پێویست کەوتۆتەوە سەر نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکانی کۆڕۆنا."
باسی لەوەشکردووە کە "هەرچەندە لە ئێستادا بڕێکی باش لە ڤاکسینی کۆڕۆنا لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە شارەکانی هەرێم بەردەستە، بەڵام بەداخەوە ڕێژەی کوتان و ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان وەرگرتووە کەمە و لە ئاستی پێویست و چاوەڕوانکراو نییە."
"لەبەرئەوە مەترسی هەیە جارێکی تر هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی شەپۆڵێکی تری کۆڕۆنا ببێتەوە،" لیژنەکە وا دەڵێت.
بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات "پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین و هانی کەسوکاریان بدەن هەمووان ڤاکسینی کۆڕۆنا وەربگرن لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی خۆتان و ئازیزانتان، هاوکات داواکارین لە مامۆستایانی خۆشەویست و سەرجەم فەرمانبەران دەستپێشخەری بکەن لە خێرا وەرگرتنی ڤاکسین و ببن بە نموونەیەکی هۆشیار بۆئەوەی هاووڵاتییان چاویان لێ بکەن و ڤاکسین وهربگرن."