گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیداری حەکیم و سەدرییەکان

گرێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەرەو کرانەوە دەچێت

2021.10.20 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
گرێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەرەو کرانەوە دەچێت

ناس کورد-

عەممار حەکیم کە سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتە و چوار کورسییان بەدەستهێناوە لەگەڵ عەبادی پێشوازی کرد لە شاندێکی سەدری و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێ کردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمار حەکیم لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (20ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "پێشوازیمان کرد لە شاندی کوتلەی سەدری بە سەرۆکایەتی حەسەن عەزاری و ئامادەیی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی حیکمە، تێیدا پیرۆزباییمان دووبارەکردەوە بۆ برایانی کوتلەی سەدری بۆ سەرکەوتنەکەیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا و هیوای سەرکەوتمان بۆ فراکسیۆنەکەی خواست بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی هەڵبژاردنی."

 

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا، کوتلەی سەدری زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا کە 73 کورسی بوو، بەڵام عەمار حەکیم کە لەگەڵ حەیدەر عەبادیدا هاوپەیمانی بەستووە شکستی گەورەی توشبوو، کورسییەکانیان بە ڕێژەیەک بەرچاو دابەزی و تەنها خاوەنی پێنج کورسین.

 

عەمار حەکیم لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەشڵێت، "باسمان لە گرنگی هاوئاهەنگی نەتەوەیی و پەیامی دڵنیایی هاوبەش  لە نێوان هەموو لایەنەکاندا کرد، وتمان هەڵبژاردنەکان ئامڕازێک بوو بۆ دەرکردنی عێراق لە قەیرانە سیاسییەکان کە لە قۆناغەکانی ڕابردوودا پێوەی دەناڵاند، پێویستە ئەنجامەکان لە ئاست چاوەڕوانی گەلی عێراقدا بێت کە داوای خزمەتگوزاری و هەلی کار و پاراستنی سەروەری دەوڵەت دەکەن."

 

جەختیکردووەتەوە لەسەر "پێویستی چاوخشاندنەوە بە سکاڵا و تانەکان کە لایەنە سیاسییەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان داوە، تانە و سکاڵاکان ڕێگایەک نین بۆ پێشکەوتن یان دواکەوتنی کوتلەیەک، بەڵکو ئامڕازێکە بۆ زیاترکردنی متمانە بە هەڵبژاردنەکان."