گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی حکومەت

یەكێتی بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانی كوردستان ناكات

2019.03.12 - 10:32
یەكێتی بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانی كوردستان ناكات

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشداری دانیشتنە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆ (سێشەممە)ی پەرلەمانی كوردستان ناكات، بۆ شكاندنی بایكۆتی دانیشتنەكانیش چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی حزبەكەی دەكات.

 

زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بەهۆی ئەوەی پارتی‌ و یەكێتی نەگەیشتونەتە ڕێككەوتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم ‌و دابەشكردنی پۆستەكان بەتەواوەتی، فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری ناكات".

 

ئەو پەرلەمانتارەی یەکیتی رەتیدەكاتەوە لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر 11 بەڕێوە بچێت، سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان دیاری بكرێت ‌و ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها ناوی ئەندامانی لیژنەكان جێگیر دەكرێت، كە پێشتر فراكسیۆنی یەكێتی ناوی ئەندامانی فراكسیۆنەكەی بۆ لیژنە هەمیشەییەكان ڕادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە.


"فراکسیۆنی یەکیتی بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بایكۆتی دانیشتنەكانی كردووە‌ و بەبڕیاری ئەوانیش دەگەڕێتەوە ناو هۆڵی پەرلەمانی كوردستان" بەوتەی زیاد جەبار.