گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى نوێ لەدادگاوە

دروستکردنى بەنزینخانەیەک لەپڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى سلێمانى راگیرا

2021.10.19 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
دروستکردنى بەنزینخانەیەک لەپڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى سلێمانى راگیرا

ناس کورد-

 

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، دادگا بڕیاریدا بەڕاگرتنی کارکردن لە بەنزینخانەی ناو پڕۆژەی شاری دایک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەمەزان نامق ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە ناو پرۆژەی شاری دایک لە سلێمانین اڕەزایەتی بەشداربووەکانی پرۆژەکەی لێکەوتەوە بەهۆی نزیکی لە یەکەنیشتەجێبووەکان، هەروەها بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕیژەی سەوزایی و رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ وەرنەگیرراوە  و مۆڵەتی کارکردنی نیە".

 

وتیشى "دادگا فەرمانی کرد بە ڕاگرتنی کارکردن تێیدا و ڕێگەگرتن لە پڕکردنی خەزانەکانی بەنزینخانەکە ، ئەرکی پارێزگای سلێمانیە فەرمانەکە جێ بەجێ بکات".

 

ڕەمەزان نامق دەڵێت، لەڕێگەی دادگای کارگێری سکاڵای یاسایییان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو فەرمانگەو فەرمانبەرانە کەهۆکار بوون بۆکارئاسانی لەدروستکرنی ئەم بەنزین خانەیە لەدەرەوەی یاساو ڕێنماییەکان.

No photo description available.No photo description available.