ناس کورد-
بەپێی نوسراوێک کە 24 پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان واژۆیان کردووە، داوای بانگهێشتکردنی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکرێت بۆ لێپیرسینەوە لەبارەى گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، واژۆی بۆ کۆکراوەتەوە، ئەو پەرلەمانتارانە کە لە چەند فراکسیۆنێکی جیاوازن داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بابەتی "چارەسەرکردن و خستنەڕووی هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت و گاز" لە نزیکترین کاتدا بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان و وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگهێشت بکرێت بۆ ئامادەبوون.