ناس کورد-
سەرچاوە کەشناسییەکان پێشبینى شەپۆلێکى سەرتاسەرى باران بارین دەکەن لەهەرێم و عێراق لەکۆتایی ئەم مانگە و سەرەتاى مانگى داهاتوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڵاوکراوەیەکى "کەشوهەواى کوردستان"، پێشبینی ئەکرێت کۆتایەکانی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی ئایندە یەکەم بارانبارینی باش ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەشێوەی سەرتاسەری.
لاى خۆیەوە، حسێن ئەسەدى کەشناسی عێراقى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، نزمەپاڵەپەستۆیەک لەکۆتایی ئەم مانگە و سەرەتاى مانگى داهاتوو کاریگەرى لەسەر عێراق دروستدەکات، کە دەبێتە هۆى باران بارین لەزۆربەى ناوچەکان.
دەشڵێت ئەوە بۆ ئێستا تەنها پێشبینییە، بەهۆى دورى وادەکەوە بەڵام ناوچەکە ئێستا لەسەرەتاى وەرزى باران باریندایە.