گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەلا بەختیار داوای لێبوردنی لە کۆمەڵ کرد

2021.10.19 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار داوای لێبوردنی لە کۆمەڵ کرد

ناس کورد-

مەلا بەختیار داوای لێبوردن لە کۆمەڵی دادگەری دەکات و دەڵێت، "ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم، دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021، چەند قسەیەکی فازڵ میرانی و مەلا بەختیار لەسەر کۆمەڵی دادگەری لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی نێوانیاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە و کۆمەڵی دادگەریش وەڵامی دانەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: نهێنى کۆبوونەوەکانى پارتى دزەیانکرد؛ چۆن باسى کۆمەڵ و نەوەى نوێ دەکەن؟

زیاتر بخوێنەرەو: وەڵامێکى توند لە کۆمەڵەوە بۆ  فازڵ میرانی و مەلا بەختیار: وریای قسەکانتان بن  

 

لەوبارەیەوە، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەناوی "داوای لێبوردن لە سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری" (19ی تشرینی یەکەمی 2021) نوسیویەتی، "دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عێراقدا ناکەین. لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا. بەئاسایش لەکاتی باسکردنەکەدا، پێکەنین. بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە، بەندە بەرۆشنی گوتومە: کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعی داوە. خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە."

 

دەشڵێت، "وادیارە، هەندێك لە بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری، لەبەر ئەو بارەدەرونیەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێ ناخۆش بووە و، رەخنەیان لێگرتووین، لێرەدا، بەش بە حاڵی خۆم، دەڵێم، ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم. دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە."

 

دوێنێ شاندى پارتى و مەلا بەختیار لەکۆبوونەوەى نێوانیاندا باسى بڕیارەکانى کۆمەڵى دادگەرى و نەوەى نوێ دەکەن بۆ بەشدارینەکردن لەکۆبوونەوەکانى تایبەت بە پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق.

 

بەپێی گرتەى ڤیدیۆیی کۆبوونەوەکە کە "ناس کورد" بینیویەتى، لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا ئەندامێکى شاندى پارتى باس لەوەدەکات کە کۆمەڵ رایگەیاندووە کە بەشدارى گفتوگۆکان ناکات، ئەوەش لەزمانى محەمەد حەکیم وتەبێژى کۆمەڵەوە راگەیەنراوە، بەڵام فازڵ میرانى دەڵێت مەرج نییە لەناو کۆمەڵ ئەوەى محەمەد حەکیم بیڵێت وابێت.

 

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا مەلا بەختیار دەڵێت، ناهەقیان نییە، چونکە ئەوان یەک کورسیان هێناوە.