گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەلعەرەب: سیستانی پەیامێک بۆ هێزە شیعەکان دەنێرێت

2021.10.19 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: سیستانی پەیامێک بۆ هێزە شیعەکان دەنێرێت

ناس کورد-

سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان ئاشکرایان کرد محەمەد رەزا سیستانی کوڕە گەورەی مەرجەعی باڵای شیعە لەسەر هێڵە بۆ بەرگرتن لە ئەگەری پێکدادانی هێزە شیعەکان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقیش چاوەڕوانی كۆبوونەوەیەكی لایەنە ناكۆكەكان دەكات لە شاری نەجەف. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوانە بە ژمارەی ئەمڕۆ (سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021) چاپی لەندەنی ڕۆژنامەی "ئەلعەرەب" و شەرقولئەوسەتیان ڕاگەیاندووە "محەمەد ڕەزا سیستانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیامی بۆ سەرجەم لایەنەکان ناردووە کە دیدارێک ڕێكبخات لەسەر ئاستی باڵا بۆ بەرگرتن لە ئەگەری پێکدادان و بەریەککەوتنی لایەنە ناكۆكەكانی شیعە." 

 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئامانج لە هەوڵەکەی محەمەد ڕەزا ئەوە نییە کە بگەنە هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە کە ئەم ڕۆژانەی دوایی گرژی و هەڕەشە و ئەگەری پەنابردن بۆ شەقام و ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەڕەشەکردن باڵی کێشابوو بەسەر پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ئەمەش جۆرێک لە نیگەرانی دروست کردووە و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی لێدەکرێت بۆیە مەرجەعییەت هاتووەتەسەر خەت. 

 

هاوکات لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، هەریەک لە پارتی و یەکێتی لەلایەنی کوردییەوە هەروەها هاوپەیمانی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی و عەزمی خەمیس خەنجەر پەیامیان بۆ هەردوو لیستە شیعەکە (سەدر و مالیکی)  ناردووە کە ئەوان نابنە بەشێک لە کێشەکانی نێو ماڵی شیعە، بەڵکو چاوەڕێ دەکەن هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن بۆ چۆنێتی دانوستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی و عێراق و پشتیوانی هیچ لایەکیان بەسەر لاکەی دیکەدا ناکەن."