ناس کورد-
نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک لیتر بەنزینی سۆپەر لە شاری هەولێر بە هەزار و 300 دینارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد"ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەرێم و بەتایبەت لەشاری هەولێر زیاتر بەرزبووەوە.
لەئێستادا نرخەکان بەمشێوەیەن:
بەنزینی سۆپەر = 1300 دینار
بەنزینی موحەسەن = 1150 دینار
بەنزینی کار یاخود نۆرماڵ = 925 دینار
ئەوەش لەکاتێکدا، دوێنێ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بەمنزیکانە نرخی بەنزین دادەبەزێت.
زیاتر بخوێنەرەوە: وەزیری سامانە سروشتییەکان وادەی دابەزینی نرخی بەنزینی ڕاگەیاند