ناس کورد-
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناحیەی چواقوڕنە لە ڕووداوێڪی هاتوچۆدا ئافرەتێکی مامۆستای زانکۆ گیانی لەدەستدا و منداڵێکی دوو ساڵانیشی برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە سەر ڕێگای سەرەڪی چوارقوڕنە - هیزۆپ لە ئەنجامی ڕووداوێڪی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان ئۆتۆمبێلی ئافرەتێك بەناوی (ب، خ م) گیانی لەدەستدا و منداڵێکی تەمەن دووساڵانیشی برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئافرەتەکە تەمەنی 33 ساڵ بووە و مامۆستای زانکۆ بووە، دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی ڪەسوڪاری ڪرایەوە.
ئەوەش هاتووە، پەڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە بە پێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.