گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت بڕیار لەکارەباى هەرێمەوە

2021.10.18 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
حەوت بڕیار لەکارەباى هەرێمەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم حەوت بڕیارى نوێى بۆ خێرا بەڕێوەچوونی پرۆژەی پێوەری زیرەك و كاراكردنی دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەرنراوێکى وەزارەتى کارەبا کە دست "ناس کورد" کەوتووە، ئامانج لەو بڕیارانە ئەوەیە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك خێراتر بكرێت بۆ ئەوەی بۆ زستانی ئەمساڵ سەرپێچیەكان و زیاد بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم بكرێتەوە.

 

دەقى بڕیارەکان:

 

1- لەكاتی لەكاركەوتنی پێوەری زیرەك كۆمپانیای جێبەجێكار پێوەرەكە بۆ هاوبەشەكە ناگۆڕێت، دەبێت بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی كارەبا پێوەرەكە بگۆڕێت.

 

2- بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا دەسەڵاتیان پێدرا لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار پێكەوە پێوەر ببەستن.

3- لەپێناو كەمكردنەوەی كاتی كاركردن بڕیاردرا لێژنەی سەرپەرشتیاریی پرۆژەكە و لێژنەی رادەستكردنی كار ببنە یەك لێژنە.

 

4- پلانی هەڵگرتنی رۆتین لە پرۆژەكەدا دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەكرێت.

 

5- هەر پێوەرێك لەكار بكەوێت چاكبكرێتەوەو هۆكاری تێكچوونەكەشی  دیاری بكرێت.

 

6- هاندان و پاڵپشتی تەواویی ئەو كارمەندو فەرمانبەرانە بكرێت كە بەخەمخۆری و دڵسۆزییەوە كارەكانیان بەڕێوەدەبەن، بەپێچەوانەوە كەسی كەمتەرخەم سزا بدرێت.

 

7- هەر 7 رۆژ بۆ 10 رۆژ راپۆرتێكی تایبەت لەسەر چۆنیەتی ئیشكردن و بەڕێوەچوونی پرۆژەكە بخرێتە روو.