گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن: تانەکان ئەنجامی هەڵبژاردن ناگۆڕن

2021.10.18 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: تانەکان ئەنجامی هەڵبژاردن ناگۆڕن

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراون بەڵام ئەو تانانەی پێشکەشکراون "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناگۆڕن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقیە (18ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "پێشکەشکردنی تانە سێ ڕۆژە بەردەوام و ئەمڕۆش تاوەکو تەواوبوونی دەوامی فەرمی وەردەگیرێن" و ڕوونیکردەوە کە "ئەمڕۆش سەرباری ئەوەی پشووی فەرمی، بەڵام تانەکان وەرگیراون."

 

باسی لەوەشکرد، "لەدوای ئەوە دەستدەکرێت بە وەڵامدانەوەى تانەکان، دواتر ئەرکی دەستەی دادوەرییە تەماشایان بکات" و ڕوونی دەکاتەوە کە "دەستەی دادوەری بڕیار لەو بارەیەوە دەردەکات و کۆمسیۆنیش پێوەی پابەند دەبێت."

 

ئەو ئەندامەی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ئەوەشی وت کە "پێم وا نییە ئەو تانەیانە ئەنجامی هەڵبژاردن بگۆڕن" و وتی، کۆمسیۆن ئامادەیە جارێکی تر ژماردن بۆ دەنگەکان بکاتەوە بۆ دڵنیاکردنەوەى ئەوانەی ناڕازین."

 

عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی تانەکان هەزار دانەی تێپەڕاندووە، چونکە هەموو دۆڕاوەکان بە وردی تانە تۆمار دەکەن".