گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستێکی نوێ لە ئێرانەوە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق

2021.10.18 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکی نوێ لە ئێرانەوە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ناس کورد- 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات وەک بەشێک لە پێشکەوتن و پرۆسەی مەدەنی لە عێراق و ئەوە کارێکی ناوخۆییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق (دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین وەک بەشێک لە پێشکەوتن و پرۆسەی مەدەنی لە عێراق." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوە کارێکی ناوخۆییە و پەیوەندی بە گەلی عێراق و لایەنە عێراقییەکانەوە هەیە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێران گرنگە ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەسەر قۆناغی نێودەوڵەتی." 

 

پێشتریش سەعید خەتیب زادە (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێمە پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی دەکەین لە عێراق و پێمان وایە لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاستە بەرەو دیموکراسی."   

  

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، بوونی هێزە چەکدارە کوردییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕەتدەکەنەوە و جەخت لەسەر لابردنی بنکە و بارەگاکانیان دەکەنەوە لەو ناوچانە."   

  

جەختیشیکردووەتەوە، "چەندین جار داوام لە برایانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کە بوونی ئەو بنکانە پەیوەندی بە دراوسێیەتی باشەوە نییە و داوای لابردن و دوورخستنەوەیان دەکەین."