گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

ئەگەرەکانی بارانبارین و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە هەرێم

2021.10.18 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرەکانی بارانبارین و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە هەرێم

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ سێشەممە (19ی تشرینی یەکەمی 2021) لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستەھەوایەکی سارد لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی یەک پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبنەوە و لەناوچە شاخاوییەکان نزمبوونەوەکە زیاتر ئەبێت".

 

بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛

سلێمانی 25 پلە

ھەولێر 27 پلە

دھۆک 25 پلە

ھەڵەبجە 26 پلە

کەرکوک 28 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان لە 31 پلەوە نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 29 تا 30 پلە

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 25 بۆ 26 پلە ئەبێت

 

باسی لەوەشکردووە، "خێرای با مامناوەند ئەبێت لە ھەندێ کاتی دوای نیوەرۆ چالاکی با زیاد دەکات بەخێرای 15-33 کم/س لە ئاراستەی باشوری ڕۆژئاواوە، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا ئەبێت".

 

جەختی کردووەتەوە کە "کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە سنورییەکان ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری نمە باران ئەبێت ناو بەناو لەھەندێک کات و ناوچەدا، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم و سەنتەری پارێزگاکان کەش ئاسای ئەبێت و ئەگەری باران بارین نابێت".