گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

لەیلا کە دایکی دوو منداڵە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

2021.10.18 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
لەیلا کە دایکی دوو منداڵە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی بەهرام بەختیاری کە خەڵکی هەمەدانە بە زەربی چەقۆ کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە هەواڵێکدا دەڵێت، "ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 15ی تشرینی یەکەمی 2021، ژنێکی گەنجی خەڵکی سنە بە ناوی لەیلا شەکیبا تەمەن 39 ساڵ بە چەقۆ و لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا."

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ڕێکخراوەکە، لەیلا شەکیبا دایکی دوو منداڵ و دانیشتووی شاری هەمەدان بووە، هاوژینی لەیلا بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە چەقۆ لەیلای لە ماڵی خۆیان کوشتووە. شایانی باسە بنەماڵەی لەیلا ڕۆژی هەینی لە ماڵی لەیلا لە شاری هەمەدان میوان بوونە و هەمان ڕۆژ ئێوارە گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان لە شاری سنە."

 

ڕەزا شەکیبا برای لەیلا لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، هاوژینەکەی لەیلا بە ناوی بەهرام بەختیاری خەڵکی هەمەدانە و هەمان شەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.