گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزیری سامانە سروشتییەکان لەسەر دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.10.18 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری سامانە سروشتییەکان لەسەر دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بەغدا قۆناغ بە قۆناغ نەوتی سپییان بۆ دەنێرێت و ئەوانیش سەرەتا لە گوندەکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەن، دواتر بۆ قەزا و ناحییەکان و سەنتەری شارەکان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا هەیە کە بڕی پێویست نەوتمان بۆ بنێرێت." 

 

وتیشی، "لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارە 50 ملیۆن لیتر نەوت بنێرێت و لە گوندەکان و ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت کە بڕیارە بەمنزیکانە بنێردرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرکات ئەوەمان دابەشکرد، ئەوکات 50 ملیۆن لیتری دیکەمان بۆ دەنێرن بۆ قەزا و ناحییەکان و دوای دابەشکردنی ئەوەش بڕی دیکە بۆ سەنتەری شارەکان، واتە قۆناغ بە قۆناغ دەینێرێت، چونکە ئەوانیش لە دەرەوە دەیکڕن." 

 

وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لەوەشکر، "هاووڵاتیان دڵنیادەکەمەوە هیچ کەس مافی نافەوتێت و بێبەش نابێت لەو نەوتە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وەزیری سامانە سروشتییەکان وادەی دابەزینی نرخی بەنزینی ڕاگەیاند