گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دانوستان ڕاگەیاند

2021.10.18 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دانوستان ڕاگەیاند

ناس کورد- 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان ھەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات و وتەبێژی حزبەکە ڕایگەیاند، رایگەیاند، دەستپێشخەردەبن بۆ دانوستاندنەکانی یەکڕیزی و یەکبەرنامەیی کورد لە بەغدا و پێشوازی لە دەستپێشخەری لایەنە سیاسییەکانیش بۆ ھەمان مەبەست دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی رایگەیاند، "بەرنامەمان هەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەكان بكەین بە تایبەت لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و ئامانجمانە بە یەك دەنگ و یەك ڕیزی بچینە بەغدا." 

 

وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئێمە دەستپێشخەری خۆمان دەكەین و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەریەک دەکەین بۆ دانوستاندن." 

 

پارتی لەسەر شکستەکەی گۆڕان هاتەدەنگ و باس لە هۆکارەکەی دەکات