گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاستی پێوانەیی

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

2021.10.18 - 08:06
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ناس کورد- 

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا بەرمیلێک خاوی برێنت نزیکدەبێتەوە لە 86 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە و بەرامبەر 85 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 83 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەڕای ئابوریناسان ئاسانکردنەوەی رێوشوێنەکانی هاتوچۆ لە جیهاندا لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی سوتەمەنی.