گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانی پەیامێكی گەیاندووەتە عامری

سەدرییەكان و ئەمەریكا لەهەولێر كۆبوونەتەوە

2021.10.18 - 00:02
App store icon Play store icon Play store icon
سەدرییەكان و ئەمەریكا لەهەولێر كۆبوونەتەوە

ناس كورد_

 

چالاكی سیاسی بەرەی حەشدی وەلائی ئەحمەد عەبدولسادە دەڵێت مەسعود بارزانی پەیوەندی بەهادی عامری سەرۆكی فەتحەوە كردووە "بەبێ تەوافوقی شیعە ناچینە بەرەی سەدر".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسادە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی تشرینی یەكەمی 2021) باسی لەوەكرد ئەوان زانیاری وردیان هەیە كورد و سوننە هاوكێشەی هەرێمایەتی لەبەرچاو دەگرن و هەروەها ئەوەشیان زانیوە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی (33 كورسی) پەیوەندی بە هادی عامری سەرۆكی فەتحەوە كردووە (17 كورسی) ئەوان یەك لایەنە ناچنە بەرەی سەدرەوە تا ئەوكاتەی تەوافوقێكی شیعی دێتە كایەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت.

 

عەبدولسادە وتیشی "بارزانی و حەلبوسی سەركێشی ناكەن بە شیعەوە لە ناوچەكە و عێراقیش ئەمەریكا و ئێران و مەرجەعیەتی نەجەف كاریگەرن، هەندێك لەمانەش دژی تاكڕەوی سەدرن".

 

بەگوێرەی قسەكانی عەبدولسادە شاندێكی سەدر هاتونەتە هەولێر و لایەنی ئەمەریكییان دیوە و تیشكی سەوزیان وەرگرتووە حكومەت پێكبهێنن و ئەمەریكییەكان گوتویانە "بەو مەرجەی بەرپرسیارێتی تەواو هەڵبگرن".

 

پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن و سەركەوتنی سەدر بە 73 كورسی بەرەیەكی بەرفراوانی شیعەی ناڕەزایی دەركەوتوون كە دەوڵەتی یاسی مالیكی و فەتحی حەشدی شەعبی سەرۆكایەتییان دەكات و باس لەوە دەكەن لە هەوڵی كۆكردنەوەی 90 كورسیدان بۆ بەرگرتن لە تاكڕەوی سەدرییەكان.