گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: قۆرخکاری و بێسەروبەرەیی زۆر بە ھێنانی دەرمانەوە هەیە

2019.07.03 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: قۆرخکاری و بێسەروبەرەیی زۆر بە ھێنانی دەرمانەوە هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانی کوردستان، لیژنەیەکی لاوەکی بۆ ڕێکخستنەوەی کاری دەرمان لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات کە بەوتەی ئەندامێکی لیژنەکە، قۆرخکاری و بێسەروبەرەیی زۆر بە شێوازی ھێنانی دەرمان و دانانی نرخەوە دیارە. . شایان عەسکەری، بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەمەبەستی لە نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون و بەدواداچوون له‌سه‌ر پرسەکانی تایبەت بە دەرمان لە ھەرێمی کوردستان، لیژنەکەیان لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە کۆمپانیاکانی دەرمان و کەلوپەلی دەرمان لە ھەولێر کۆبوونەتەوە و لیژنەیەکی لاوەکیشیان پێکهێناوە تا بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەو پرسە بکات. . وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا داوایان له‌ کۆمپانیاکان کردووە ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی ھێنانی دەرمان و نرخی دەرمان و چۆنیه‌تیی کۆگاکردن و ھەڵگرتنی دەرمان بدەن. . شایان عەسکەری ئامادە نەبوو ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بدات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە، قۆرخکاری و بێسەروبەرەیی بە مامەڵەی دەرمانەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان و کاردەکەن بۆ ڕێکخستەوە و چاودێریکردنی ئەو پرسە لەم خولەدا. . بڕیارە لیژنەکەی پەرلەمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دھۆک و سلێمانیشدا کۆببنەوە و دواتر بیکەنە ڕاسپاردەیەک و گەڵاڵەی وەزارەتی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیداری بکەن، تا بتوانرێت کەرتی تەندروستی بەگشتی و بواری دەرمان بەتایبەتی باشتر بکرێت.