گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتى بۆ دوو مەبەست شاندێکى باڵا دەنێرێتە سلێمانى

2021.10.17 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى بۆ دوو مەبەست شاندێکى باڵا دەنێرێتە سلێمانى

ناس کورد-

 

چاوەڕواندەکرێت سبەینێ شاندێکى باڵاى پارتى بگاتە سلێمانى بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەى پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و تاوتوێکردنی كارنامەیەكی هاوبەشی کوردستانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاندەکەى پارتى لەلایەن فازڵ میرانی یەوە سەرۆکایەتى دەکرێت، بەئەندامێتى مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وته‌بێژی پارتی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، ئەوەش بەپێی میدیاى سەر بە مەسرور بارزانى.

 

شاندەکە دواى گەیشتنى سبەینێ لەگەڵ هەریەک لە یەكێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌، دواتر سەردانى یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دەکات.

 

مەبەست لە سەردانی ئەو شاندەی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی كارنامەیەكی هاوبەشی کوردستانییە بۆ بەغدا.