گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەرپرسێکى باڵاى رژێمى سەدام لەبەریتانیا مافى پەنابەرى وەرگرت

2021.10.17 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى باڵاى رژێمى سەدام لەبەریتانیا مافى پەنابەرى وەرگرت

ناس كورد-

 

زانایەکى کیمیایی توانى مافى مانەوەى پەنابەریی لەبەریتانا وەربگرێت، سەرەڕاى هەوڵەکانى وەزارەتى ناوخۆ بۆ دەرکردنى، ئەوەش بەهۆى تۆمەتبارکردنى بە تێوەگلانى لە کوشتنى 100 هەزار کەس بە غازى کیمیایی لەسەردەمى دەسەڵاتى سەدام حوسەیندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "سەندەى میرەر" ى بەریتانى، ئەو زانا عێراقییە کە عەمیدێکى پێشووى سوپا بووە، داواى مافى پەنابەرى کردووە دواى ئەوەى بە ڤیزەى کارکردن گەیشتووەتە لەندەن.

 

بریتى باتیل وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا هەوڵى دەرکردنى ئەو زانا عێراقییەی داوە، بەڵام دواتر رێگەیداوە بە مانەوەى دواى سوربوونى لەسەر ئەوەى روبەڕووى لەسێدارەدان دەبێتەوە ئەگەر بگەڕێتەوە عێراق.

 

ئەو زانایە دۆسیەکەى بۆ دادگاى باڵا لەفەرمانگەى کۆچ بەرزکردووەتەوە و بڕیارەکە لەبەرژەوەندى ئەو دراوە و مافى مانەوەى هەمیشەیی لەبەریتانیا پێدراوە.

 

بەڵام هامیش دى بریتون عەقیدى پێشوو لە سوپاى بەریتانیا کە راوێژى پێشکەش بە کوردەکانى عێراق کردووە لەبارەى چەکى کیمیایی، بڕیارەکە بە جێگەى "سەرسوڕمان" دادەنێت.

 

ئەو زانایە ساڵى 2010 لە ئوردنەوە چووەتە بەریتانیا، دواى وەرگرتنى ڤیزەى کارکردن وەک توێژەر لە زانکۆیەکى باکورى خۆرئاواى ئینگلتەرا.

 

لەساڵانى شەڕى هەشت ساڵەى عێراق و ئێران، ئەو زانایە تاقیگەکانى چەکى کیمیایی لە نزیک سامەرا بەڕێوەبردووە. دواى دەستگیرکردنى سەدام حوسەین لەساڵى 2003،  وەک زانایەکى باڵاى حزبى بەعس پۆلێن کراوە، بەڵام دواتر بەهۆى یارمەتیدانى هێزەکانى ئەمریکاوە و ئاشکراکردنى پڕۆسەکانى چەکى سەدام لەسزا دەربازى بووە.