گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

گروپە چەكدارەكانی شیعە پەنا بۆ شەقام دەبەن

2021.10.17 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
گروپە چەكدارەكانی شیعە پەنا بۆ شەقام دەبەن

ناس کورد- 

دەستەی هەماهەنگی ئەو گروپە چەكدارانەی ناوی موقاوەمەیان لەخۆیان ناوە تیشكی سەوزی هەڵكرد بۆ لایەنگرانیان كە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بڕژێنە سەر شەقامەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەكە گروپە چەكدارەكانی ناوەو دەرەوەی حەشدی شەعبی لەخۆ دەگرێت لە بەیاننامەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات ئەوان چاوەڕوانی راستكردنەوەی ئەنجامەكان بوون لە كۆمسیۆن و پێدادەگرێت لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بەیارمەتی حكومەت تەزویر كراوە.

 

گروپە چەكدارەكان بەمافی لایەنگرەكانیان دەزانێت پەنا ببەنە بەر شەقام و هۆشداری ئەوەش دەدات لە بەرەنگاربوونەوەیان بەو پێیەی ئەوان بۆ بەرگری لە حەشدی شەعبی بۆ دەركردنی هێزی بیانی بەپەرۆشن.