گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەڵمانیا.. دادگا زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار سزای فەیسبوکیدا

2019.07.03 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا.. دادگا زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار سزای فەیسبوکیدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە هۆی پابەند نەبوونی کۆمپانیای فەیسبووک بە یاسای بنبڕکردنی دژایەتی و تووندڕەوی، بە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار دادگایەکی ئەڵمانیا کۆمپانیاکەی سزادا. . بە پێى ڕاپۆرتێکی نوسینگەی دادوەری ئەڵمانیا، کۆمپانیای فەیسبوک نەیتوانیوە مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ ئەو سکاڵایانە بکات کە دژی ئەو پۆستانە تۆمارکراون کە تووندڕەوی دژایەتی کردنی ڕەگەزییان تێدابووە. . نووسینگەی دادوەری ئەڵمانیا، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە،لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2018، زورترین سکاڵا ئاڕاستەی دژی ئەو پۆستانەی کە سوکایەتیان تێدایە بووە و دژایەتی ئاین و ڕەگەزیان کردووە ئاڕاستەی فەیسبووک کراون. . ڕاپۆرتەکە جەختی لەوەکردووەتەوە،کۆمپانیای فەیسبووک بە شێوەیەکی شەفاف، ژمارەی ئەو سکاڵایانەی ئاڕاستەی کروان نەخستوەتە ڕوو، کارمەندەکانی ئەو کۆمپانیایەش  لە ڕووی زمانەوانیەوە لاوازبوون و نەیانتوانیەوە بە شێوەیەکی باش  مامەڵە لە گەڵ سکاڵاکاندا بکەن. . پێشتر کۆمپانیایی فەیسبووک ڕایگەیاندبوو، لە نیوەی یەکەمی  ساڵی 2018، 1048  سکاڵای ئاڕاستەی کراوە، بەڵام  تویتەر و یوتیوب هەر لە هەمان ماوەدا زیاتر لە  250 هەزار سکاڵایان ئاڕاستەکراوە. .