گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی نوێ بۆ ڕێژەی بارانبارینی زستانی ئەمساڵ لە هەرێم

2021.10.17 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی نوێ بۆ ڕێژەی بارانبارینی زستانی ئەمساڵ لە هەرێم

ناس کورد- 

بەگوێرەی گۆرانکاری نوێ لە پێشبینیەکانی ئەوروپی و ئەمریکیدا زستانی ئەمساڵ لە هەرێم پلەکانی گەرمی زیاتر نزمدەبنەوە، بەڵام ئەم وەرزە و وەرزی زستان کەم باران دەبێت و تێکرای باران لەخوار ئاستی ئاسایی ھەردوو وەرزەکەوە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە پێشبینییەکی نوێی ئەوروپی و ئەمەریکدا جیاواز لەوەی چاوەروان دەکرا ناوەندە ئاوییەکانی ڕووی زەریای ھێمن بەرەو ساردبوونەوەیەکی زیاتر دەچێت لە سەرەتای چوونە ناو وەرزی زستاندا کە پێشبینی دەکرێت دیاردەی لانینا بەبەھێزی رووبداتەوە لەم وەرزەدا و تێکرای پلەی گەرمی رووی زەریاکە SST نزمببێتەوە بۆ نێوان ( 1.5- تا 1.8- ) کە ئەمەش تا رادەیەک ھاوشێوەیەکی ساڵی ڕابردووی ھەیە و جیاوازە لەوەی چاوەروان دەکرا وە لە وەرزی بەھاردا پێشبینیەکە بۆ لانینای مامناوەند و لاواز دەگۆرێتەوە و SST لەنێوان ( 1.3- بۆ 0.6- ) دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم گۆرانکارییە نوێیەدا بۆ وەرزی زستان تێکرای بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەرێژەیەکی کەم لە خوار ئاستی ئاسایی ساڵانەوە دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پلەکانی گەرما لە تێکرای ئاسایی خۆیدا دەبێت واتا جیاوازی زستان و پایزی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لەرووی پلەی گەرمیەوە دەبێت کە  ئەمساڵ تێکرای پلەکانی گەرما نزمترە و زۆر باشترە لە ساڵی ڕابردو، بەڵام لەرووی بارانبارینەوە کەمێک ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت." 

 

بەوتەی ئەو کەشناسە، " ئەم وەرزە و وەرزی زستانمان کەم باران دەبێت تێکرای باران لەخوار ئاستی ئاسایی ھەردوو وەرزەکەوە دەبێت بەم شێوەیەش زیاتر کەشی وشک سارد و ناوچە پەستان بەرزەکان زاڵ دەبێت بەسەر کەشی ناوچەکەدا."