گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک لە وەزیری نەوتی عێراقەوە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان

2021.10.17 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەک لە وەزیری نەوتی عێراقەوە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئیحسان عەبدولجەبار داوای لە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردووە هەوڵی زیاتر بدەن لە پێناو زیادکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە تایبەتەکانی چالاکییە نەوتییەکان و داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (17ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کرد و تاوتوێی "زیادکردنی هەماهەنگی لەنێوان ناوەند و هەرێم کرا لە بواری نەوتدا."

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "وەزیری نەوت جەتی لەسەر گرنگی کارکردن بۆ زیاترکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە تایبەتەکانی چالاکییە نەوتییەکان و داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەرێم کردووە، هەروەها کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو وەبەرهێنانی باشتر لە سامانە سروشتییەکان و هایدرۆکاربۆنی لە تەواوی عێراق تاوەکو ببێتە پشتگیری زیاتر بۆ ئابوری نیشتمانی."

 

باسی لەوەشکردووە کە وەزیری نەوت ئاماژەی بە "گرنگی زیادکردنی و چڕکردنەوەى پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە غاز و وزەی پاک لە تەواوی پارێزگاکان کردووەتەوە بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی و کارکردن بۆ کەمکردنەوەى گازی ژەهراوی وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژینگە."

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کەمال ئەتروشی ئامادەیی هەرێمی دەربڕیوە بۆ "هەماهەنگی و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەند و وەزارەتی نەوت لەپێناو بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوتی."

 

پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، گرفتێک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی بەغدا هەیە لەبارەى بەنزین، بۆیە شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی.