گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە.. لە شکانی کێڵەکانەوە بۆ لەوەڕگای ئاژەڵان

2019.07.03 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە.. لە شکانی کێڵەکانەوە بۆ لەوەڕگای ئاژەڵان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شکاندنی بەشێک لە کێلەکانی گۆڕستانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ناڕەزایی کەسوکاری شەهیدان و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی شارەکەی بەدوای خۆیدا هێنا، زیاتر لەوەش، چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە چەند مانگایەک لەناو مەزارەکەدان. . حیکــمەت فایەق، ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیـــابارانی هەڵەبـــجە داوای چارەسـەرێکی خێـــرا بۆ کێشەکانی گۆڕستانی شەهیدان دەکات و دەڵێت، ناکرێت سومبولی هــەڵەبجە بەو شیوەیـــە ببێتە لەوەڕگای ئـاژەڵان و کیلەکانی بشکـــێنرێن و سیمای گۆرستانەکە بشێوێنرێت. . ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی قوربانیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "هیچ نەبێت با ئیدارەی شارەکە چاودێرێک بۆ گۆڕستانەکە دابنێت، چـــونکە ڕۆژانە لە جـــیهانەوە ڕۆژنامـــەنوس و گەشتـــیاران سەردانی ئەم شوینەکە دەکەن." . لە ئێستادا شارەوانی هەڵەبجە هەڵمەتێکی بۆ دوورخستنەوە و قەدەغەکردنی ئاژەڵی ماڵی دەستپێکردووە و داوای لە ئاژەڵدار و دانیشتوانی شارەکە کردووە ئاژەڵەکانیان ببنە دەرەوەی شارەکە. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چالاکانی هەڵەبجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەپۆلێکی ناڕەزاییان دژی زۆربوونی دیاردەی ئاژەڵداری لەناو شارەکە دەستپێکردووە و داوایان لە ئیدارەی پارێزگاکە کرد، لێپێچینەوە لەو کەسانە بکات کە لەناوشارەکەدا ئاژەڵداری دەکات بەوپێیەی سیمای شارەکە ناشیرین بووە.