گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی: کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا

2021.10.17 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی: کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە "ڕێککەوتوون کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە (17ی تشرینی یەکەمی 2021) لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبووەوە.


دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەیەکدا هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت."


جەختی دەکاتەوە کە "بڕیارد را چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت."

 

نزیکەى دوو هەفتەیە مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین چەندین خۆپیشاندانیان ڕێکخستووە و داوا دەکەن ڕاژەکانیان بۆ بکرێت بە هەمیشەیی.