ناس کورد-
هێزەکانی پۆلیس لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دوو کەسیان ڕاوچییان دەستگیرکرد کە ئاسکێکی کێوییان ڕاوکردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (17ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ناحیەی سەنگاو دواى ئەوەى ئاگادارکرانەوە لە بوونى چەند ڕاوچیەک لە سنورەکەیان، دەستبەجێ بازگەیەک دادەنێن و لە ئەنجامدا توانیان دوو ڕاوچى دەستگیربکەن کە سەر قاڵى ڕاوکردنى ئاژەڵى کێوى بوون.
دەشڵێت، "دەستگیرا بەسەر یەک ئاسکى کێوى ڕاوکراو و دوو چەکى جۆرى کڵاشنکۆف و یەک ئۆتۆمبێلدا".
جەختی کردووەتەوە کە "پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخرا و ڕادەستى بەڕێز دادوەر کرا بۆ ڕێکارى یاسایى".
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، "ساڵانە چەندین باڵندە دەبنە قوربانى دەستى ڕاوچیان، هەرچەندە بەهۆى ئەرک و ماندووبوون و شەونخونى ئەفسەرو کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتیمان لە سەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگریەکى زۆر باش لەو دیاردەیە بکرێت، بەڵام هەندێک لە هاووڵاتیان بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتى دەبنە هۆى زیانگەیاندن بە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان".