ناس کورد-
نرخی بەنزین لە سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەی هەرێم زیاتر بەرزبووەوە و لیترێک بەنزینی موحەسەن گەیشتە هەزار دینار و سۆپەریش هەزار دیناری تێپەڕاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمشەوی (شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021) نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین لە شاری سلێمانی زیاتر بەرزبووەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ناس کورد نرخی بەنزین لەئێستادا بەمشێوەیەیە:
سوپەر = 1050 دینار
محسن = 1000 دینار
نۆرماڵ = 900 دینار
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین و نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
زیاتر بخوێنەرەوە: ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی نرخی بەنزین و غازی ماڵان