گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند لایەنێکی دیکە ئەنجامی هەلبژاردنەکانی عێراق ڕەتدەکەنەوە

2021.10.16 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
چەند لایەنێکی دیکە ئەنجامی هەلبژاردنەکانی عێراق ڕەتدەکەنەوە

ناس کورد- 

’’چوارچێوەی هەماهەنگی’’ کە لە چەند لایەنێکی شیعی پێکهاتوون ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە و دەڵێت، کۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر شکست و خراپ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی "الإطار التنسيقي" (شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هیوامان وابوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو هەڵە سەرەکیانەی لەکاتی ژماردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکاندا ئەنجامیداوە ڕاست بکاتەوە، بەڵام دوای سوربوون لەسەر ئەنجامەکان، ئێمە ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر شکست و خراپ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنکان کە کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتەوایی دەبێت."