گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ’’بەتوندی’’ وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە

2021.10.16 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێمی کوردستان ’’بەتوندی’’ وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە

ناس کورد- 

لە وەڵامی هاوپەیمانیی نەسڕی حەیدەر عەبادیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ھەر ناوونیشانێکدا بێت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتی ھەرێم تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ھەر ناوونیشانێکدا بێت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

 

هاوپەیمانیی نه‌سڕ له‌ راگه‌یانراوێكدا ئەو بڕیارانە بەبیردەهێنێتەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە لووتبەرزییەوە دژ بە چه‌مكه‌كانی دیموكراتی و هاوبه‌شی دەریکردبوون، ئەمەش بۆ شاردنه‌وه‌ و داپۆشینی شكسته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانیه‌تی كه‌ دواهه‌مینیان ئه‌و شكسته‌ی بوو کە له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تووشی ھات. 

 

گه‌لی عێراق ڕاستییەکانی بۆ ڕوون بووەوە و هه‌ڵبژارده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێكا و ئەوەی سەلماند کە ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت. هەروەها هه‌وڵ و خواسته‌ سه‌ركوتكارانه‌كه‌ی شكست پێهێنا  و ره‌واندییه‌وه‌. مێژوو به‌ درێژاییی سه‌رده‌مه‌كان، ڕاستیی شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ بۆ تێکدانی یه‌كڕیزیی عێراق و لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و هه‌نووکەیی گیراونه‌ته‌ به‌ر. 

 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی ڕۆشن و سه‌قامگیری هەیە كه‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مەزهەبییەکان به‌ ئاسووده‌یی له‌ خۆی بگرێت. هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێم، تاكڕه‌وی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ناوونیشانی زه‌ق و بریقەداردا - كه‌ تەنانەت خاوەن بەیانەکەش باوه‌ڕی پێ نییه‌- ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. 

 

عێراقی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به‌ سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی و حەکیمانەیە كه‌ له‌ خۆسه‌پاندن و لایه‌نگیری و زێده‌ڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز بە دوور بێت و ڕێگریی لە دەرکەوتنی خواستی دەمارگیرانە بکات.

 

د.جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١