گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە ژووری بازرگانیی سلێمانییەوە لەبارەی نرخی بەنزین

2021.10.16 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە ژووری بازرگانیی سلێمانییەوە لەبارەی نرخی بەنزین

ناس کورد- 

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، چەند هۆکارێک هەیە بووەتە هۆی گرانبوونی نرخی بانزین لە هەرێمی کوردستان و هۆکارەکان ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی (شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " گرانبوونی نرخی نەوت لە جیهاندا هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، هەروەها پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهات لەئێستادا خواستی بەنزین لە جیهاندا زیادیکردووە لە ناوخۆی ئێرانیش خواست زیادی کردووە، فرۆشتنی بەنزینەکەی زیاتر بۆ ووڵاتی لوبنان و ئەفغانستانە بەنرخی جیهانی دەیفرۆشێت کە نرخەکەی زیادکردووە".

 

راشیگەیاندووە، " بازرگانانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ناسەقامگیری بازرگانی سوتەمەنی لە بازاڕدا ترسیان لەوە هەیە بەنزین بەڕێژەی زۆر هاوردە بکەن و حکومەتی عێراقی بەنزین بخاتە بازاڕەکانی هەرێم بەنرخی هەرزان ئەمەش دەبێتە زیان بۆ بازرگانان ئەمەش هۆکارێکی تری گرانبونی بەنزین کە بازرگانان ناتوانن بەڕێژەی زۆر سوتەمەنی هاوردە بکەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " حکومەتی هەرێم لەماوەی 30 ساڵی حکومرانیدا نەیتوانیوە پاڵاوگەیەکی گەورە دروستبکات سوتەمەنی دابین بکات بۆ ناوخۆی هەرێم ، هەروەها پەرلەمانتارانی هەرێم لە بەغدا نەیانتوانیوە وەک پێویست کاربکەن بۆ ئەو بەشە سوتەمەنیەی لەعێراق کە دەدرێت بە 15 پارێزگا بەنرخی 450 دینار هەرێمی کوردستانیش سودمەندبێت لێی." 

 

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، " کۆمپانیا بازرگانیەکان لەجیهاندا جوڵەی بازرگانی بەخۆیەوە بینیوە سوتەمەنی زۆر بەکار دەهێنن ئەوەش بووەتە هۆکاری گرانبونی کرێی گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی و ئاوی، ئەمەش هۆکارێکی دیکە بۆ گرانبونی سوتەمەنی".