ناس کورد-
لەشاری قەڵادزێ تەرمی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە و گومان دەکرێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 تەرمی گەنجێک بەناوی ( د . ٲ . ٲ )ی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە و خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەری قەڵادزێ بووە.