گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بریارێكی بڵاونەكراوەی سەدام حسێن لەبارەی زاواكانی ئاشكرا كرا

2021.10.16 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
بریارێكی بڵاونەكراوەی سەدام حسێن لەبارەی زاواكانی ئاشكرا كرا

ناس کورد-

بەڵگەنامەیەكی دەستخەتی سەدام ئاشكرای دەكات كە بەسیفەتی سەرۆك كۆماری عێراق پاش بڕیاریداوە حسێن كامل و سەدام كاملی زاوای و هاوەڵەكانیان بە شەهید ئەژمار بكرێن سەرباری ئەوەی بە تۆمەتی خیانەت لە عێراق كوژرانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی سەدام حسێن بەخەتی خۆی لە 15ی حوزەیرانی 1998 نووسیویەتی، "خوالێخۆشبوو حسێن كامل و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا كوژران لە هەڵمەتی جیهادی عەشایەری 23ی شوباتی 1996 بە شەهید ئەژمار دەكرێن و سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەكانیان بۆ ئەژمار دەكرێت."

 

بڕیارەكە كە پاش دوو ساڵ لە كوژرانیان دراوە جەخت لەوەش دەكاتەوە نابێت لە میدیا و تەلەفزیۆندا بڵاوبكرێتەوە لە ئێستادا.

 

زیاتر بخوێنەوە: لە ساڵیادى کوشتنى حسێن کامیلدا.. بڕیارى لێخۆشبون تەڵە بوو یاخود ڕاستى؟

 

حسێن كامل و سەدام كامل ئامۆزا و زاوای سەدام حسێن بوون و پاش جیابوونەوەیان و هەڵهاتنیان بۆ وڵاتی ئوردن، بەدەم گفتی لێبوردنەوە هاتن و گەڕانەوە بۆ بەغدا، بەڵام لە شوباتی 1996 بەبەشداری عودەی و قوسەی و بەسەرۆكایەتی عەلی حەسەن مەجید بەپاساوی تۆڵەی عەشایەری لە ماڵی خۆیاندا گەمارۆدران و لەگەڵ پاسەوان و ئەندامانی تری خێزانەكانیان كوژرانەوە.

 

No description available.