گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کەشناسێک داوا دەکات ماڵەکان فەرشڕێژ بکەن چونکە سەرما بەڕێوەیە

2021.10.16 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسێک داوا دەکات ماڵەکان فەرشڕێژ بکەن چونکە سەرما بەڕێوەیە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، کۆتایی ئەم هەفتەیە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی بارستەهەوایەکی سارد دەبێتەوە کە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، کەشناسێکیش داوا دەکات خەڵکی ماڵەکانیان فەرشڕێژ بکەن و جلی گەرم بکڕن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشناس محەمەد دوری لە ڕوونکردنەوەیەکدا (16ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "نەخشەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق لە بەردەم کەشێکی ساردی پایزەدایە کە پێنجشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "تەواوی وڵات کارگەری دەبێت بەو بارستەهەوایە ساردە، پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزێنێت بە تایبەت لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیانیدا."

 

محەمەد دوری باسی لەوەشکردووە کە "ساردی ئەو شەپۆلە وەک ساردی شەوانی مانگی تشرینی دووەم وایە، بەڵام ئەوەی دەوترێت شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری ڕوو لە ناوچەکە دەکات تەنها قسەیە و ڕاستی نییە."

 

دوری داوا لە خەڵکی دەکات ماڵەکانیان فەرشڕێژ بکەن و جلوبەرگی پایزە و گەرم لەبەر بکەن.