ناس کورد-
کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند، کاتژمێر 10:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی سنوری (کوێرەکانی) کە دەکەوێتە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دوور لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت، لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردومان کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامەران حەسەن لە فەیسبوکی خۆی (15ی تشرینی یەکەمی 2021) نوسیویەتی، "سوپاس بۆ خوای گەورە دانیشتوانی گوندی گەڵاڵە بێ زیان و سەلامەتن."
دەشڵێت، "کوێرەکانی بەشێکە لە (ھەرد) و کێوی گوندی گەڵاڵەو نە موچەیە و نە گوندە."