ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەشاری هەولێر لەسەر کێشەکەی کۆمەڵایەتیی کۆن کەسێکی تەمەن 67 ساڵ هاووڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵی کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی 30 مەتری نزیک پردی سەیداوە ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و لە ئەنجامدا کە سێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) کە تەمەنی (69) ساڵ بووە سێ گوللـەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست و توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (67) و دەستگیرکرا."
ئەوەش هاتووە،" هۆکاری ڕووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێت ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر."