ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانى بۆ دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپى ڕاسپارد، هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى حكومه‌ت هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه به‌نزین بۆ هاووڵاتیان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووه‌وە كه هاوكات بووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە ڕاگیراوە، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت."
وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە، "سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له زووترین كاتدا. بۆیە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە."
زیاتر بخوێنەرەوە: نرخی بەنزین دەفڕێت.. هۆکارەکەی بزانە