کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-عه‌ربه‌ت، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. . کاروان محەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕوداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-عه‌ربه‌ت، له نزیك كۆگاكانی سوته‌مه‌نی، له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری 'كیا سپۆرتاج و تۆیۆتا هایلۆكس' ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلە کیاکە کە شەش سەرنشینى تێدابووە، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیشیان بریندار بوون و شۆفێر و سەرنشینی تۆیۆتاکەش بریندار بوون. . وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی وتیشی، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی خێزانێکن و پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک و منداڵێکیان. . کاروان محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ڕووداوەکە ئەوەبووە، کە کیا سپۆرتاجهكه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و چووه‌ته سایدی به‌رامبه‌ر و خۆی به ئۆتۆمبێلەکەى دیکەدا كێشاوه. . وێنەى ڕوداوەکە: