ناس کورد-
دەنگێکى بەهێزى تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بیسترا و پارێزگارى شارەکەش هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە کە ئەوە دەنگى لەناوبردنى هەندێ چەکى کۆنى بنکەى سەربازى هاوپەیمانانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، ئەو دەنگەى بیستراوە دەنگى تەقینەوە نەبووە، بەڵکو دەنگى لەناوبردنى چەکى کۆنى بنکەى سەربازى هاوپەیمانانە لەنزیک فڕۆکەخانە.
وتیشى پێش تەقاندنەوەى بۆمب و چەکەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئاگادارکراونەتەوە.